AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢ ٠٨:٥٨

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی:

پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ڕێککەوتن

پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە  ڕێککەوتن

ئەندامێکی باڵای یەکێتی ڕایگەیاند ئامانج لە سەفەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە سەرووی شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پارتە شیعەکان بۆ هەولێر گرینگە و لە نێوان پارتی و یەکێتی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕێککەوتن کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، "ڕەوەند مەلا مەحموود" لە ئەو بارەوە وتی: سەفەری ئێستای نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لێژنەی هاوڕێی گرینگایەتی زۆری لە بواری کەم کردنەوەی کێشەکان و نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان سەبارەت بە قۆناغی سیاسی داهاتوو، هەیە.

ڕەوەند مەلا مەحموود زیادی کرد: ئەو سەفەرە بە هۆ هۆکار سەردەکەوێت. یەکەم هۆکار لە ئەو بوارە ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقە. دووهەمین هۆکاریش، پێوەندی مێژوویی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ کوردەکان لە کاتی شەڕ دژی سەددامەوە تا ئێستایە.

ئەندمی باڵای یەکێتی وتیشی: دیداری ئەمڕۆ، بنیاتنەری ئەو چەمکە هاوبەشەیە ە لەسەر ئەو بابەتە جەخت دەکات کە حکومەتی داهاتوو ئەبێ رێککەوتنی و بە بەشداری هەموو لایەنە براوەکانە.

News ID 40440

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha